هاتووچۆی هه‌ولێر له‌سه‌ر پشكنینی ئۆتۆمبێل روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ پشكنینی ئۆتۆمبێلی شوێنه‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر كاری پێ نه‌كرێ.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/3/2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەتێک بڵاو بووه‌تەوە گوایه‌ پشکنینی ئۆتۆمبێل ئەگەر لە کۆیە یان سلێمانی یان دهۆک بکرێت، لە هەولێر و هاتوچۆی هه‌ولێر کاری پێناکرێت، “ئێمە لە هاتوچۆی هەولێر سەرتاپای ئەو قسە و واتەواتە ڕەت دەکەینەوە و پشكنینی هەموو بەڕێوەبەرایەتی و ئیدارە سەربەخۆکان کاری پێدەکرێت، کە ئەمەیان وەکوو ئاسانکارییەکە بۆ هاووڵاتیانیش”.

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هەر پشکنینێک بەو دوو شێوازە هاتبێت کاری لەسەر دەکرێت لە دەرەوەی ئەمەش بە دەست هاوڵاتیەکە خۆی بیهێنێت وەکو جۆرێک لەخێراکردن لێی وەرناگیرێت.

Back to top button