هاوپه‌يمانان به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ى كوردستان تيرۆرستانى داعش له‌ چياى قه‌ره‌چووغ بۆردومان ده‌كه‌ن

 ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان، بۆردومانی تيرۆرستانى داعشيان كرد لە چیای قەرەچووغی سەر بە شارۆچكه‌ی مەخموور .

سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ شارۆچكه‌ى مه‌خموور ڕايگەیاند، لە چیای قەرەچووغی قه‌زاى مەخموور فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان ئەمڕۆ پێنجشەممه، بۆردومانی چەكدارانی داعشيان كرد  .

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ گوتیشی، ئه‌م بۆردومانانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه‌ ئێستا جموجۆڵی تيرۆرستانى  داعش لە سنووری مەخموور هەیە به‌تايبه‌تيش  لە چیای قەرەچووغ.

 

Back to top button