پهرلهمانتارێك : داهاتی دزراوى سلێمانی و هەڵەبجە بۆ خەزێنەی گشتیی بگەڕێندرێتەوە،دەتواندرێت كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێندرێت
دوێنێ چوارشهممه وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاتى دابهشكردنى مووچه و ليستى مووچهى مانگى 3-2021 ى رایگەیاند ههروهك حكومهتى ههرێمى كوردستانيش پێشتر ڕايگهياندبوو ههموو 25 ى مانگ دهست دهكرێت به دابهشكردنى مووچه و ميكانزمى لێبرين يش وهزارهتى دارايى ديار دهكات بۆ ئهم مانگهش 21 لهسهدى دهبێت بۆ ئهمهش پێشتر ئاماژهى پێداوه كه حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ناچاری پەنای بۆ بردووە بهڵام، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیێندراوێكیان دەركردووە لە ژێر كاریگەریی تاقمێكی حزبەكەیان و تێیدا دژایەتیی خۆیان بۆ لێبڕینی ٢١٪ی مووچەی فەرمانبەران دەربڕیوە .
پهرلهمانتارێكى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانيش لهو بارهيهوه دهلێ، داهاتی دزراوی سلێمانی بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگەڕێندرێتەوە، لێبڕینی مووچە نامێنێت، لە كاتێكدا تاقمێكی یەكێتی دەستیان بەسەر داهاتەكەدا گرتووە.
ئەرشەد حوسێن، رايگەیاند، ئەوانەی فرمێسكی تیمساحی بۆ مووچەی فەرمانبەران دەڕێژن، لە بنەڕەتدا خۆیان هۆكاری لێبڕینی مووچەن، تاقمێكی نیو یەكێتی دەستیان بەسەر داهاتەكانی سلێمانیدا گرتووە، هەولێر و دهۆك بەیەكەوە زیاتر لە ٧٠٪ی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكەن، كەچی لە سلێمانی ئەو تاقمەی نێو یەكێتی نووسینگەیان داناوە بۆ قاچاخچێتی لە مەرزەكان، جگە لەوەی بەرامبەر بە پارەیەكی كەم بۆ گیرفانی ئەو تاقمە، ئاسانكاری بۆ كۆمپانیاكان و ئەو شوێنانە دەكەن كە پێویستە باج بدەن، تاوەكوو خۆیان لە باج بدزنەوە.
ئهو پهرلهمانتارهى فراكسيۆنى پارتى له پهرلهمانى كوردستان جەختی كردەوە:” كە ئەگەر داهاتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگەڕێندرێتەوە، ئەوا هەم دەتواندرێت كۆتایی بە لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بهێندرێت، هەمیش دەتواندرێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ تەواوی كوردستان بكرێت، چونكە ئێستا بەو داهاتەی لە فرۆشی نەوت و پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكەوە دەست حكوومەت دەكەوێت، هەر دەتواندرێت مانگانە ئەو بڕە پارەیە دابین بكرێت.
دهشلێت:” ساڵەهای ساڵە بڕە پارەیەكی زۆر لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە شێوەی جۆراوجۆر بۆ سلێمانی نێردراوە، ”باشە ئەم پارەیە بۆ كوێ ڕۆشتووە و چی بەسەر هاتووە؟ بۆچی هێشتا سلێمانی شەقامێكیشی نییە؟ ئایا تاقمێك خەمی ئەو شارەیان نەبێت كە ساڵەهایە لەسایەیدا شاهانە دەژین، لە كوێ خەمی مووچەخۆرانی كوردستانیان دەبێت؟“.