مەكتەبی سەرۆكی پارتی دەلێت ڕۆڵی ئێوە زۆر هەستیار و گرینگە

خواكوڕك 

مەكتەبی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبای لەهەردوو رێكخراوی ( یەكێتی قوتابیانی كوردستان و یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەكات، لە پیرۆزبایەكەدا مەكتەبی سەرۆكی پارتی دەلێت، ئێستایش کە گەلەکەمان لە قۆناخێکی هەستیاری خەباتی ڕزگاریخوازی خۆیدایە، ڕۆڵی ئێوە زۆر هەستیار و گرینگە، وەکچۆن لە سەنگەرەکانی تێکشکاندنی تیرۆریستاندا گەنجانی وڵاتەکەمان بوونە سیمبولی ئازایەتی و گیانفیدایی، لە ئێستا و داهاتوویشدا پێویستە ئێوە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە.

 

دەقی پیرۆزبایەكی مەكتەبی سەرۆك 

 

مەکتەبی سەرۆک پیرۆزبایی لە هەردوو یەكێتیی قوتابیان و لاوانی كوردستان دەكات
 
‎بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
قوتابیان و لاوانی خۆشەویست
 
بەبۆنەی ٦٤ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتان (یەكێتیی قوتابیانی كوردستان ‏و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان) پیرۆزباییان لێ دەكەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.‏
ئێوەی خۆشەویست جێدەستتان لەناو مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا دیارە، هەم پێشمەرگە و پاڵپشتێکی پۆڵایینی شۆڕش بوون و قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی کادیر و سەرکردەی تێکۆشەر بۆ گەلەکەمان.
ئێستایش کە گەلەکەمان لە قۆناخێکی هەستیاری خەباتی ڕزگاریخوازی خۆیدایە، ڕۆڵی ئێوە زۆر هەستیار و گرینگە، وەکچۆن لە سەنگەرەکانی تێکشکاندنی تیرۆریستاندا گەنجانی وڵاتەکەمان بوونە سیمبولی ئازایەتی و گیانفیدایی، لە ئێستا و داهاتوویشدا پێویستە ئێوە بە هەمان هەستی پێشمەرگانەوە بەرپەرچی ئەو هەوڵانە بدەنەوە کە بۆ بێ ئیرادەکردن و لاوازکردنی هەستی نیشتیمانپەروەری لای گەنجانی وڵاتمان لەئارادایە.
سەربەرز و سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سەرۆک
١٨ـی٢ـی٢٠١٧
Back to top button