پارێزگارى دهۆك: هيچ مه‌راسيم و گردبوونه‌وه‌يه‌كى فه‌رمى بۆ نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى به‌رێوه‌ناچێت
پارێزگارى دهۆك ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌ى ليژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤايرۆسى كۆرۆنا له شارى دهۆك گوتى : هيچ مه‌راسيم و گردبوونه‌وه‌يه‌كى فه‌رمى بۆ جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى نه‌ورۆز و، سه‌رى ساڵى كوردى به‌رێوه ناچێت ، داواش ده‌كات هاوڵاتيان له رۆژانى جه‌ژنى نه‌ورۆز پابه‌ندى رێكار‌و رێنماييه‌كانى خۆپارێزى ببن.
د.عه‌لى ته‌ته‌ر، پارێزگارى دهۆك ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ڕايگه‌ياند :” بۆ به‌رێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌يى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى به‌پێ ى رێنماييى ليژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا دوپاتده‌كه‌ينه‌وه كه هيچ مه‌راسيمێك و گردبوونه‌وه‌يه‌كى فه‌رميى به‌رێوه‌ناچێت، به‌ڵام هه‌ركه‌سێك ده‌توانێت له ماڵى خۆى ئاگر وه‌كو هێمايه‌ك بۆ به‌رزڕاگرتنى نه‌ورۆز هه‌لبكات .
پارێزگارى دهۆك گوتيشى :”هيوادارين له رۆژانى نه‌ورۆز رێنماييه‌كانى خۆپارێزى له ڤايرۆسى كۆرۆنا جێ به‌جێ بكرێت و پاراستى ژينگه هه‌بێت و، ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى خێزانيش نه‌بێت، چونكه داموده‌زگا په‌يوه‌نديداره‌كان ڕاسپێردراون بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌وه‌ى پێويسته.