فراكسيۆنى پارتی داوای جێبەجێكردنی پرهنسیپی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و تەوافقی كردووە لە پەسندكردنی ھەمواری یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق نامەیەكی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراقی كرد لە بارەی یاسای دادگای فیدراڵییەوە.
فراكسیۆنی پارتی له ناوهڕۆكى نامهكهيدا بۆ سهرۆكايهتى ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق داوایكردووە، ھەڵوێستێكی عێراقی مێژوویی نیشتیمانی بنوێنن لە میانی سێ خاڵكدا.
خاڵی یەكەم: فراكسيۆنى پارتی داوای جێبەجێكردنی پرهنسیپی ھاوبەشی و ھاوسەنگی و تەوافقی كردووە لە پەسندكردنی ھەمواری یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی. داواشیكردووە، چەسپاندنی متمانەی كردووە لە نێوان لایەنە سیاسییە ناكۆكەكان بەپێی بەرژەوەندی باڵای نیشتیمانی.
خاڵی دووەميش تێدا ھاتووە، “كورد ھاوبەشی راستەقینەن لەم وڵاتەدا دێرینەداو، مێژووی نزیك جەختدەكاتەوە لەسەر ئەوەی كورد ھۆكاری سەقامگیری نیشتیمانی بوونە و ناكرێت سیاسەتی فەرامۆشكردن و پەراوێزكردن پەیڕەو بكرێت، چونكە بێگومان ئەوە خزمەت بە بەرژەوەندی عێراقییەكان ناكات.
ههر له خاڵى دووهم ئهوهش ھاتووە، “ئێمە بە بیری ھاوبەشانمان لە نیشتیماندا دەھێنینەوە، كە بەیەكەوە ژیانی ئاشتیانەی ئازاد بنەمای دەستوورە و ھاوسەنگی نیشتیمانی بە سەپاندنی ئیرادەكان نابێت و لەوانەیە بەرەو داڕمانی ببات”.
لە خاڵی سێیەمى فراكسيۆنى پارتى ھاتووە، ئێمە داوا دەكەین مافەكانمان دابین بكرێن و درووستكردن و پێكھاتنی دادگا بە كۆدەنگی دادوەرە بنەڕەتییەكان بێت و بەپێچەوانەكەشی ھەموو ئەوانەی بەشداری دەكەن بەرپرسیارییەتی مێژوویی و تەواوی لێكەوتەكانی ھەڵدەگرن.
لە كۆتایی نامەكەدا فراكسيۆنى پارتى، داوا لە گشت لایەك دەكات دڵنیایی یاسایی و دەستووری فەراھەم بكەن و بیچەسپێنن، كە بەیەكەوە ژیانی ھاوبەش لە نێوان ھاووڵاتیانی گەلی عێراق بە ھەموو پێكھاتەكانییەوە بەھێزدەكات.