ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سند ده‌كرێت
بڕیارە ئەمڕۆ هەینی دوای نیوەڕۆ، ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەسەند كردنی یاسای بودجەی ساڵی (2021) كۆببێتەوە.
بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه زۆر لەوادەی خۆی دواكەوتووە، چەندین گۆڕانكاری ڕوویداوە، هەم لە پرۆژە یاساكە، هەمیش لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.
له راگه‌یه‌ندراوێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووه ئەمڕۆ هه‌ینی کاتژمێر 01:00ی دوانیوه‌رۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ پەسەند کردنی پرۆژە یاسای بوودجە کۆدەبێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی پەسەندکرد، له‌ناو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كردووه و ده‌نگی به پرۆژه یاساكه دا.