هه‌ولێر : پۆليس تۆمه‌تبارێكى به پاره‌ى ساخته‌وه ده‌ستگيركرد
گوته‌بێژى پۆليسى شارى هه‌ولێر ڕايده‌گه‌ينێت : ئه‌مرۆ هه‌ينى له‌شارى هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكيان ده‌ستگيركردووه كه بڕێكى زۆر دۆلارى ئه‌مريكى ساخته‌كردووه و، به ڕه‌گه‌ز سووريه .
هۆگر عه‌زيز ، گوته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕايگه‌ياند :” بەشی پۆلیسی شارەوانی، لەناو بازاڕی شاری هەولێر، تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز سووری‌یان بە ناوی (م . ر) دەستگیر كرد، كە هەڵسابوو بە ساختەكردنی بڕی (2 هەزار و 900) دۆلاری ئەمەریكی.
گوته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر گوتيشى :” تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە بەند كراوە.”