فراکسیۆنی پارتی:لەهەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپهڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیر نەکراوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک چەکدار لە دوو لاوە تەقەیان لە بارەگای لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە، کرد.فراکسیۆنی پارتی لە بەیاننامەیەکدا كه ئهمرۆ ههينى بهڵاوىكردۆتهوه:لەهەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپهڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیر نەکراوە . ههوهرها داوا دەکات ئاستێک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر بارەگاکانی حزبەکەی لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، دابنرێت.
دەقی بەیاننامەکەی فراکسیۆنی پارتی ديموكراتى كوردستان له پهرلهمانى كوردستان:
بەیاننامەیەک لەفراکسیۆنی پارتی لەبارەی تەقەکردن لەبارەگاکانی پارتیمان
جارێکی دیکە دەستێکی ترسنۆک لقی دوانزەی پارتی لە شاری هەڵەبجە دایە بەر دەستڕێژی گوللە، تهقهكردن لهبارهگای لقی ١٢ ی پارتیمان له هەڵەبجەی شههید بەهۆی ئەو ئهو بێ باكییهیه كه دهزگا ئهمنییهكان له سنورهكهدا هەموو جار بەرانبەر تەقەکەران دەینوێنن و تا ئێستا هیچ ههنگاوێكی كرداریان نههاوێشتووه بۆ به سزاگهیاندنی تهقهكهرهكان و ئهوانهی لەپشتیانن.
تا ئێستا لەهەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپهڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیر نەکراوە، ئەمەش جدییەتی هێزە ئەمنییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەلەبجە دەخاتە ژێر پرسیار بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران.
بەردەوامیدان بەم کارە دوور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە ئاکامێکی باشی نابێت،بۆیە داوا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە ڕێگریکردن لەم کارە دزێوە.
وەکو فراکسێۆنی پارتی بەدواداچوونی پەرلەمانی دەکەین و دەبێت ئاستێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێ و لایەنی کەمتەرخەم رووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێ.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان