فراكسيۆنى پارتى: پێشنيازى كه‌ شيعه‌ ئه‌مرۆ پێشكه‌شيان كردووه‌ له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ لايه‌نه‌ شيعه‌كان پێشنيازێكى نوێيان له‌باره‌ى مادده‌ى 11 ه‌ى پرۆژه‌ياساى بودجه‌ كه‌ تايبه‌ته‌ به‌ كورد پێشكه‌ش كرد له‌ يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا ، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڤیان سه‌بری رایگه‌یاند، ئه‌و پێشنیازه‌ی شیعه‌ هێناویانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ به‌دیلی مادده‌ی 11ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

ڤیان سه‌بری گوتیشی: ئه‌و مادده‌یه‌ی پێشنیاز كراوه‌ ناده‌ستوورییه‌ و ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت.

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق روونیشیكرده‌وه‌، كورد ته‌نیا ئه‌و مادده‌یه‌ی قبووڵه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌ باره‌یه‌وه‌ رێككه‌وتوون.

 

Back to top button