پارێزگاری ههولێر داوایهك لههاووڵاتییان دهكات
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر بهبۆنهی هاتنی جهژنی نهورۆز و سهری ساڵی 2721 ى كوردی داوایهك ئاراستهی هاوڵاتییان دهكات.
پارێزگاری ههولێر رایدهگهێنێت: ئەگەرچی لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرونا و ئەو بارودۆخە نالەبارەی تەندروستیی دووچاری هاتووین، ئازیزانێکی زۆرمان لەدەستداوە، وێڕای سەرەخۆشیمان لە کەس و کاری قوربانیان، داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان و هەموو لایەك وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی و بەوپەری هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بۆ پاراستی سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانییان، پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و ڕێکارەکانی خۆپارێزبن.
دهقی پهیامهكهی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2721ی كوردی، پیرۆزبایی لە کوردستانیانی خۆشەویست بەگشتی و پارێزگای هەولێر بەتایبەتی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەین و هیوادارین لە سەرەتای دەستپێکی بەهاری ئەمساڵ لە كەشێكی خۆش و بەهاری و لەسایەی ئەو ئارامیەی لەکوردستاندا بەرقەرارە، سەیران و خۆشیەكانتان بەڕێوەببەن و نەورۆزی جەژنی خۆڕاگری و بەرخودان و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداری، ببێتە ماییەی کامەرانی و ئاشتی و کۆتایی هاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لەهەرێمی کوردستان.
بەداخەوە، ئەگەرچی لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرونا و ئەو بارودۆخە نالەبارەی تەندروستیی دووچاری هاتووین، ئازیزانێکی زۆرمان لەدەستداوە، وێڕای سەرەخۆشیمان لە کەس و کاری قوربانیان، داواکارین لە سەرجەم هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاکەمان و هەموو لایەك وەك ئەركێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی و بەوپەری هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بۆ پاراستی سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانییان، پابەندی ڕێنماییە تەندروستیی و ڕێکارەکانی خۆپارێزبن، ئێمەش وەکو ئیدارەی خۆجێی وپارێزگای هەولێرو سەرجەم قائیمقامیەتەکان و ناحیهو بەرێوەبەرایەتی وفەرمانگە خزمهتگوزاریهکان ودەزگائەمنیەکان ( پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ، زێرەڤانی، بەرگری شارستانی و هەموو هێزەکانی تری ناوخۆ) دووپاتی دەکەینەوە وەک هەمیشە لەخزمەتی ئێوەدا دەبین و شەو ڕۆژ دەخەینە سەریەک بۆ پاراستنی سەلامەتیی تەندروستیی و پارێزگاریکردن لە سەر و ماڵتان و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییەکان، ئێوەش هاوکارمانبن، دڵنیاین بە هاوکاری و خۆڕاگری و پشتیوانی ئێوەی بەڕێز و پابەندبوونتان بەبڕیار و ڕاسپارەدەکانی ژووری ئۆپەراسیۆن و ڕێکارە تەندروستییەکان، ئەم دۆخە سەختەش تێدەپەڕێنین و بە سەلامەتی و سەرکەوتویی لێی دەردەچین.
لێرهوهش داوا له هاوڵاتیانی شاره خۆشهویستهکهمان دهکهین، له کاتی گهشت و سهیران، ژینگه بپارێزن و شوفێرانیش ئارام و لهسهرخۆبن و گیانی خۆتان و هاوڵاتیان مهخهنه مهترسی.
جارێکی دیکە نەورۆزتان پیرۆزبێت و هیواخوازین نەورۆزی ئەمساڵ ببیتە مایەی خێر وخۆشی و بەرەکەت بۆ هەموولایەک و نەورۆزی نەمانی قەیرانەکان و خۆشگوزهرانى و بهختهوهرى بێت بۆ کوردستانیان.
هەمیشە دووربن لەناخۆشی و نەخۆشی.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2021.3.20