كەشناسی باری كەشوھەوای یەكەم رۆژی نەورۆزی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە كاتەكانی درەنگانی شەودا ئەگەری نمەباران ھەیە لە ناوچە شاخاوییەكان.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت.