دوای فشارەكان،توركیا ئەو ھەنگاوەی نا
پاش فشاری زلهێزە جیهانی و هەرێمییەکان، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، تورکیا لە ئێستاوە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوەی بەکرێگیراوە بیانییەکان لە لیبیا.
ڕوانگەی سوری لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن سکای نیوز عەرەبییەوە بڵاوی کردۆتهوه، فەرمانی تورکیا بۆ بەکرێگیراوانی سوریا لە لیبیا دەرکراوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ سوریا،لە پەرەسەندنێکی نوێدا لە سەر دیمەنی لیبیا
ڕوونیشیکردەوە :”کە دەبوایە ئەو بەکرێگیراوانە دوای کۆدەنگی لیبیا بگەڕێنەوە ، بەڵام بارودۆخیان تا بڕیارەکەی ئەم دواییەی تورکیا هەر وەك خۆی مایەوە .”