له‌باره‌ی بێ هێزبوونی ناتۆ هۆشداری درایه سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا
خواكوڕك
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا رلایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵی خۆدزینه‌وه له ئه‌ركه‌كانیان ده‌ده‌ن له نێو هاوپه‌یمانێتی ناتۆ و خه‌ریكی دروست كردنی به‌ره‌ی نوێ و لێدوانی دوو به‌ره‌كین له نێو یه‌كتێتی ئه‌وروپا و ده‌شڵێت، ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك هه‌ست به قه‌باره‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه بكات.
ئه‌مرۆ شه‌مه 18/2/2017 ئۆرزۆلا فاندرلاین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له په‌راوێزی دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن رایگه‌یاند، ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا به به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی مه‌ترسی زیاتر له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا دروست ده‌كات و پێویسته كه‌سانی دڵسۆز له‌و وڵاته له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بێنه پێشه‌وه.
فاندرلاین له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا، به‌رۆژنامه‌ی بی بی سی راگه‌یاندووه، ئه‌وروپایه‌كی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكادایه پێویسته رێكه‌وتن و په‌یوه‌ندیه‌كانمان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت و هیچ لایه‌نێك خۆی له جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی نه‌دزێته‌وه.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی پێداچوونه‌وه به خه‌رجیه‌كانی هێزی ناتۆ ده‌كات و ده‌یه‌وێت رۆڵی خۆی له‌نێو ئه‌و هێزه كه‌م بكاته‌وه، هه‌روه‌ها پشتیوانی له چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد له یه‌كێتیی ئه‌وروپا.