بۆ دواين جار ڕه‌شنووسى پڕۆژە بودجەی گشتى ساڵی 2021 ى عێراق چاپ‌کرا
سه‌رچاوه‌يه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق ڕايدهگهينێت، بۆ دواين جار رەشنووسی پڕۆژە بودجەی گشتى ساڵی 2021 ى عێراق چاپ‌کرا و هه‌رسێ لايه‌نى كورد و شيعه و سوننه پێ ى ڕازين.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بۆ ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕك ) رايگەیاند، بۆ دواين جار ڕه‌شنووسى پڕۆژە بودجەی گشتى ساڵی 2021 ى عێراق چاپ‌کرا و هه‌رسێ لايه‌نى كورد و شيعه و سوننه پێ ى ڕازين و ، لیژنەی دارایی چاوەڕوان ده‌كات ڕه‌شنووسه‌كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان بكات بۆ ئه‌وه‌ى كاتى دانيشتنى په‌رله‌مان ديارى بكرێت و پرۆژهياساكه بخرێته ده‌نگدان”.
دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو دانيشتنى په‌رله‌مان تايبه‌ت به بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراق دواخرا بۆ به‌يانى ئه‌مرۆ كاتژمێر 10 ، جارێكى تر ئەمڕۆ شه‌ممه كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا به‌ڵام له ئێستادا هه‌وڵ هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى دانيشتهكه به‌رێوه‌بچێت .