رێوڕه‌سمى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى ئه‌مرۆ له ته‌واوى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
ئه‌مرۆ شه‌ممه 20 ى 3 ى 2021 له‌ته‌واوى شار‌و شاروچكه و شاره‌دێى و گونده‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له ميحوه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ڕێوڕه‌سمى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى كوردى به ههڵكردى ئاگر و كهيف و خۆشى به‌پابه‌ندبوون به رێكاره‌كانى خۆپارێزى به‌رێوه‌ده‌چێت .
نه‌ورۆز و پیره‌مێرد.
ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه
جه‌ژنێكی كۆنی كورده به خۆشی و به‌هاته‌وه
چه‌ند ساڵ گوڵی هیوای ئێمه پێ په‌ست بوو تاكو پار
هه‌ر خوێنی لاوه‌كان بوو گوڵی ئاڵی نه‌و به‌هار
ئه‌و ڕه‌نگه سووره بوو كه له ئاسۆی بڵندی كورد
مژده‌ی به‌یانی ، بۆ گه‌لی دوور و نزیك ئه‌برد
نه‌ورۆژ بوو ئاگرێكی وه‌های خسته جه‌رگه‌وه
لاوان به عه‌شق ئه‌چوون به به‌ره‌و پیری مه‌رگه‌وه
وا ڕۆژهه‌ڵات له به‌نده‌نی به‌رزی وڵاته‌وه
خوێنی شه‌هیده ڕه‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه
تا ئێسته ڕووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولله سنگی كچان بێ له هه‌ڵمه‌تا
پێی ناوێ بۆ شه‌هیدی وه‌ته‌ن شیوه‌ن و گرین
نامرن ئه‌وانه وا له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین.