لايهنه شيعهكان گۆڕانكارى له ماددهى 11 ى بودجه دهكهن و مهرج بۆ ناردنى پشكى ههرێمى كوردستان دادهنێن
بەشێک لە لایەنە شیعەکان گۆڕانکاریی لە ماددەی 11 لە پرۆژەیاسای بودجە دەکەن، مەرج بۆ ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان دادەنێن.
بەپێی ئەو گۆرانکارییانەی لایەنە شیعەکان کردوویانە، لە ئەگەری پابەندنەبوونی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنەکە، حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
دانا جەزا، پەرلەمانتاری عێراق رايگەیاند: ئێمە دەمانزانی کە تاوەکو ئەو کاتەی ماددەکە دەچێتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر دەدرێت، ئەگەری گۆڕانکاری هەیە. هەروەها دەشڵێت: “ئێمە دوێنێ وا رێککەوتین ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بە یاساکە، ئەوا بەپێی یاسای چاودێریی دارایی هێندەی ئەو زیانەی بەر خەزێنەی عێراق کەتووە، لە بودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت”.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دانا جەزا ئاماژەی بەوە دا: “ئەوەی کە ئێستا هێناویانە ئەوەی کە ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت، ئەوا هیچ شایسەتەیەکی دارایی لە عێراقەوە نانێردرێت. لە بەرامبەریشدا هیچ مەرجێک دانەنراوە کە ئەگەر عێراق پابەند نەبێت، چی روودەدات”.
هەروەها دانا جەزا دەشڵێت: “ئێمە سەرەتا لەگەڵ ئەو رێککەوتنە بووین کە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقەوە کرابوو، بەڵام بۆ ئەوەی کارەکە سەربگرێت هەنگاومان بەرەوە پێشەوە نا”.
لەبارەی هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەسەر ئەو گۆڕانکارییە دانا جەزا رایگەیاند: “ئەگەر پرۆژەیاسایەک لە بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان نەبێت، دەنگی پێنادەین و ئێمە هەڵوێستمان زۆر جیدییە لەسەر ئەو بابەتە”.
سهرچاوه : رووداو