د.به‌شير حه‌داد : ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان گۆڕانكارى له‌هيچ بڕگه‌يه‌ك قه‌بووڵناكات، كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن.

دواى ئه‌وه‌ى لايه‌نه‌شيعه‌كان هه‌وڵى گۆرانكارييان دا له‌ مادده‌ى 11 ى تايبه‌ت به‌ پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ نێو ڕه‌شنووسى بودجه‌ى گشتى 2021 ى عێراق  كه‌ رێككه‌وتنى له‌باره‌وه‌ كراوه‌ و رێگايان پێ نه‌درا بۆيه‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ .
له‌و باره‌يه‌وه‌ د.به‌شير حه‌داد، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌ كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتى : ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان گۆڕانكارى له‌هيچ بڕگه‌يه‌ك قه‌بووڵناكات .
 
گوتيشى ، رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و كێشه‌كان چاره‌سه‌رده‌بن.
 
حه‌داد هه‌روه‌ها گوتى :” دانيشتنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ چه‌ند رۆژێك دواده‌خرێت، پاش كه‌مێكى تر ڕايده‌گه‌ينين.
Back to top button