ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك-گه‌رمیانى پارتى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵیادی رزگاركردنی كه‌ركوك :ھیچ ھێزێك ناتوانێت پارتی و كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان له‌یه‌ك جودا بكاته‌وه
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك–گه‌رمیان له‌یادی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵیادی رزگاركردنی شاری كه‌ركوك رایده‌گه‌ێنێت: له‌م یاده پیرۆزه‌دا جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركووكی خۆڕاگر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و دۆخه نائاساییه‌ی ئێستا له كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت قه‌بوڵكراو نییه و به‌رده‌وام نابێت و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و ڕێگایه‌گ ده‌گرینه‌به‌ر بۆ سه‌لماندنی كوردستانیه‌تی كه‌ركووك به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، دڵنیا بن ھیچ ھێزێك ناتوانێت پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان له‌یه‌ك جودا بكاته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك گه‌رمیان له‌یادی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵیادی رزگاركردنی شاری كه‌ركوك :
په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك-گه‌رمیان له(30) هه‌مین ساڵیادی رزگاركردنی كه‌ركووكی دڵی كوردستان له راپه‌رینی به‌هاری1991 .
یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز، یادكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌قه به‌سه‌ر ناھه‌ق و سته‌مكاری “یادی نه‌ھێشتنی سه‌ختی و سه‌رما و سۆڵی زستان و ھاتنی به‌ھار و شادی و كه‌شوھه‌وای گونجاوه و یادی سه‌ركه‌وتنی بیری پاك و ئازادیخوازه به‌سه‌ر سته‌م و داگیركاری و دیكتاتۆریدا و، یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ھاتنه‌وه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی كوردییه“.
یادی ڕزگاركرنی كه‌ركووكی دڵی كوردستانه له ڕژێمی به‌عس له 20-3– 1991.
ئه‌مرۆ سی ساڵ به سه‌ر ڕۆژێكی گرینگ و پیرۆز و پرشنگدار له ڕۆژانی سه‌ركه‌وتنی پر شانازی و شكۆ له مێژووی تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌یشتنی ڕاپه‌رینی مه‌زنی به‌هاری 1991 بوو به قۆناغ و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی كه ئامانجی له مێژینه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌ربه‌رزی كوردستان و شه‌هیده سه‌ربڵنده‌كان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بوو، كه تێیدا كه‌ركووكی دڵی كوردستان رزگار كرا و ئاگری نه‌ورۆزی پیرۆز به ئازادی له شاڕه‌كه هه‌ڵكرا، تێده‌په‌ڕێت.
له‌م یاده پر شكۆیه‌دا جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی ڕاپه‌رین و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌كه‌ین.
پیرۆزبایی له ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان به گشتی و كه‌ركووك به تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
سه‌ری ڕێز و نوازش داده‌نووێنین بۆ ڕوحی پاكی سه‌رۆكی ڕوحیی نه‌ته‌وی كورد بارزانی مسته‌فا و كاكه ئیدریسی ھه‌میشه زندوو.
ڕاپه‌رین و ئازادكردنی كه‌ركووك ڕیشه‌ی بۆ خه‌بات و قوربانیدانی گه‌له‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆ خه‌بات و شۆرش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ران له جینۆساید و ئه‌نفال و ڕاگواستن و به‌رهه‌می قوربانیدانی بێ ژمار شه‌هیدی سه‌ربه‌رزی كوردستان و ئامانج و ئه‌ركی نه‌ته‌ویی و نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مان بوو دژ به سیاسه‌تی دیكتاتۆری داگیركه‌رانی خاك و خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌میشه كه‌ركووك هێمای ئازادی و سیمبوڵی خه‌باتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كوردستان بووه، بارزانیی نه‌مر فه‌رمووی (كه‌ركووك دڵێ كوردستانه).
بریاری سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد و ئیراده‌ی به‌هێزی جه‌ماوه‌ری كوردستان به هه‌موو چین و توێژ و پێكهاته‌وه بۆ ڕزگاركردنی كه‌ركووك بڕیارێكی مێژوویی ئامانجدار بوو و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستییه بوو كه كه‌ركووك خاكی دانه‌بڕاوی كوردستانه و ته‌عریبكردن و داگیركاری و چه‌واشه‌كاری هیچ كات نه‌یتوانیوه ڕاستیه‌كان بشارێته‌وه.
به‌رهه‌می خه‌باتی دێرینی گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و ڕاپه‌رینه مه‌زنه قه‌واره‌ی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر كردووه.
ئه‌مرۆ كه‌ركووك دوای خیانه‌تی 16ی ئوكتوبه‌ر دیسان داگیركراوه و، هێزی سه‌ربازیی نامۆ له شاره‌كه ده‌سه‌ڵاتداره و هێشتا ده‌نگ و عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی باڵاده‌سته و نكۆڵی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كات و هه‌مان ئه‌زموونی داگیركاری و ته‌عریبكرنی ڕژێمه‌كانی پێشوو دووباره ده‌كه‌نه‌وه، بێ سوود وه‌رگرتن له مێژوو و وانه‌كانی ڕاپه‌رینی گه‌له‌كه‌مان.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا جه‌ماوه‌ری شاری كه‌ركووكی خۆڕاگر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و دۆخه نائاساییه‌ی ئێستا له كه‌ركووك ده‌گوزه‌رێت قه‌بوڵكراو نییه و به‌رده‌وام نابێت و له‌و پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و ڕێگایه‌گ ده‌گرینه‌به‌ر بۆ سه‌لماندنی كوردستانیه‌تی كه‌ركووك به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه.
دڵنیا بن ھیچ ھێزێك ناتوانێت پارتی دیموكراتی كوردستان و كه‌ركووك و كه‌ركووكییه‌كان له‌یه‌ك جودا بكاته‌وه.
به‌رز و پیرۆزبێت یادی ئازادكردنی كه‌ركووك .
پیرۆز بێت جه‌ژنی نه‌ورز له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له ھه‌ر شوێنێكدا ھه‌ن .
سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕاپه‌رین و سه‌رجه‌م شه‌هیده سه‌ربه‌زه‌كانی كورد و كورستان .
سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان سیمبوڵی خه‌بات و به‌رگریكار له ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌رین و قوربانیدانی شه‌هیدان .
دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك -گه‌رمیان
2021/3/20