پەیامێك له گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستانهوه
گوتهبێژى حكومهتهتى ههرێمى كوردستان پهيامێكى پيرۆزبايى بهبۆنهى جهژنى نهورۆز و سهرى ساڵى نوێ ى كوردى بهڵاو دهكاتهوه و دهلێ : ماوەیەکە بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا ژیانى لە هەموو دونیا بەرەو سستى بردووە، بۆیە پێویستە لەسەر هەموومان پەیڕەوى بنەماکانى خۆپارێزى و خاوێنڕاگرتنى ژینگەى جوانى کوردستان بکەین و شادییەکانى یەکترى نەشێوێنین و ئەم جەژنەمان بەخۆشى بەسەر بەرین.
دهقى پەیامى گوتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنی نەورۆز :
مزگێنى دا بە سروە، باى بەهارى
وا هاتەوە، نەورۆزى کوردەوارى
هاتنی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی، لە هەموو کوردستانیانى ئازیز لە هەر شوێنێکى دونیا بن و هەموو گەلانى پەیوەست بەم جەژن و نەریتە لەمێژینەیە، پیرۆز بێت.
نەورۆز هێما و ناسنامەى نەتەوەیی کوردە کە نەمانى سەرما و کڕێوە و تێزانەوەى ژیان لە سرووشت و ڕازاوەبوونى بەرگى زەوی دەبێتە سیمبولى خۆڕاگرى و ژیاندۆستى و نوێبوونەوە. هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەى یەکگرتنى زیاتر و لێکنزیکبوونەوەى باشترى گەلەکەمان.
ماوەیەکە بڵاوبوونەوەى پەتای کۆرۆنا ژیانى لە هەموو دونیا بەرەو سستى بردووە، بۆیە پێویستە لەسەر هەموومان پەیڕەوى بنەماکانى خۆپارێزى و خاوێنڕاگرتنى ژینگەى جوانى کوردستان بکەین و شادییەکانى یەکترى نەشێوێنین و ئەم جەژنەمان بەخۆشى بەسەر بەرین.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان