دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەى هه‌رێمى كوردستان :هیوادارین هەموومان سروشتی جوانی كوردستان بپارێزین
دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ژماره‌يه‌ك رێنمايى بۆ هاوڵاتيان به‌ڵاو ده‌كاته‌وه‌و ده‌لێ : له‌پێناو گه‌شتێكی ژینگه‌یی و ته‌ندروست له وه‌رزی به‌هار دا داوا له هاووڵاتيان ده‌كه‌ين ئه‌و 11 خاڵه‌ى خواره‌وه جێ به‌جێ بكه‌ن.
دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌ێنراوێكدا كه وێنه‌يه‌كى دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك تێدا هاتووه : ” به‌بۆنه‌ی وه‌رزی به‌هار و سه‌ری ساڵی كوردی و نه‌ورۆزی كوردانه‌وه، هیوای ساڵێكی خۆش و ته‌ندروست بۆ هه‌موان ده‌خوازین .هیوادارین هەمومان سروشتی جوانی كوردستان بپارێزین.
هه‌روه‌ها له ڕاگهيێنراوهكهى دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان ده‌شلێ : ئه‌م رێنماییانه‌ى كه له خواره‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه پابه‌ندبوونتان پێوه‌ى ، هۆكارێكی گرنگه بۆ ته‌ندروستییتان و پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان .
1- دوور بین له ئاگر كردنه‌وه به تایه‌ی ئۆتۆمبیل و ماده پلاستیكیه‌كان “چونكه هۆكارێكی سامناكه بۆ پیسبوونی هه‌وا و ته‌ندروستی مرۆڤ .
2-خانواده بەڕێزەكان: كاتێك گەشت و سەیران ده‌كه‌یت ، له وه‌رزی به‌هار، چەندە چێژبەخش و ئاهەنگێكی خێزانییه، هێندەش بەرپرسیاریەتی ژینگەیی هەر تاك و خێزانێكە، پاشماوه‌ی گه‌شته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بێنێته‌وه بۆ ناو شار و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت پاشماوه‌كان جێبههێڵدرێت.
3- به هیچ جۆرێك قاپی سه‌فه‌ری و ماده پلاستییه‌كان بۆ خۆراك به كارنه‌هێنن، چونكه مه‌ترسیداره بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
4-جێهێشتنی ماده سه‌فه‌ری و پلاستیكییه‌كان له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان،هۆكاره بۆزیان گه‌یاندن به ئاژه‌ڵی كێوی و ئاژه‌ڵی گوندنیشینه‌كان ، كاتێك ئه‌و ماده پلاستیكییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆراك ده‌خۆن. ئه‌گه‌ر مردنی ئه‌و ئاژه‌ڵانه هه‌یه.
5- به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌نگی گۆرانی و موسیقا زیاد له پێویست به‌رز بكرێته‌وه ، هۆكارێك بۆ پسبوونی ژینگه به ژاوه‌ژاو و كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه.
6-له كاتی گه‌شت كردن‌دا، ناكرێت هیچ شتێك فڕێ بدرێته ناو رووبار و كانیاوه‌كان.یان شوشتنی سیاره له ناو رووباره‌كان. كه هۆكاره بۆ پیسبوونی ئاوی سه‌ر زه‌وی.
7-پێوسته دار و ده‌رخته‌كان نه‌شكێنرێت و چۆلانه‌ی له سه‌ر نه‌كرێت، یان ئاگر له ژێر داره‌كان نه‌كرێته‌وه .له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاره بۆ له ناوچوونی دار و ده‌رخته‌كان.
8-له كاتی چه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی زۆر له جاده‌كان. پێویسته ئۆتۆمبێله‌كان بكوژێنینه‌وه به ئامانجی پاراستنی ژینگه.
9- پێوسته له كاتی گه‌شت و سه‌یران،سه‌ردانی هه‌ر شوێنێك كرا. دڵنیابن كه ئه‌و ناوچه‌یه مینرێژكراو نییه.
10-به‌پێی یاسای ژماره(8)ی ژینگه هه‌ر كه‌سێك هۆكاری پیسبوونی ژینگه بێت، سزای یاسایی ئه‌درێت.
11- به‌پێی فتوای زانایانی ئایینی، پیسكردنی شوێنه گشتیه‌كان حه‌رامه و مرۆڤی باوه‌ردار ناكرێت هۆكاری پیسكردنی ناوچه گه‌شتیار و شوێنه گشتیه‌كان بێت.
له كۆتايى ڕاگهيێنراوهكهش هاتووه : “هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست،ئێمه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له پێناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان كه ئاو و خاكی و هه‌وا له خۆ ده‌گرێت، هه‌زاره‌ها شه‌هیدمان داوه. بۆ رێزگرتنی خوێنی شه‌هیده‌كانمان و ته‌ندروستی ئێستا وئایندهمان. هه‌میشه پێویسته ژینگه‌ی كوردستان بپارێزین.”