ئەمریکا.. دوو پرۆژەیاسای نوێ بۆ پۆلێنکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق وەک رێکخراوی تيرۆريستى پێكه‌ش ده‌كرێت

 له‌ وڵاتى ئەمریکا دوو پرۆژەیاسای نوێ بۆ پۆلێنکردنی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق وەک رێکخراوی تیرۆریستی پێشكه‌ش ده‌كرێت .
بە پێی رێوشوێنە نوێیەکان کە رۆژنامەی “The Washington Free Beacon” کۆپییەکی دەستکەوتووە، سەرکردەکانی سیاسەتی دەرەوە لە پارتی کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا دوو پرۆژەیاسای نوێیان پێشکەش کرد کە مەبەست لێی سەپاندن و زیادکردنی سزا ئابوورییەکانە بەسەر رژێمی ئێران و میلیشیاکانی سەر بەو وڵاتە لە عێراق، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ رێگەگرتن لە هەوڵەکانی ئیدارەی جۆ بایدن بۆ بەدواداچوون بۆ رێککەوتنی ناوکیی ئێران.
ئەم دوو پرۆژەیاسایە، بەشێوەیەکی فەرمی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە عێراق وەک رێکخراوی تیرۆریستیی پۆلێن دەکرێن، هەروەها داوای سەپاندنی سزای نوێ دەکات بەسەر پێشێلکارانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لەنێوانیاندا عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئێران.
Back to top button