عێراق : كاروانێكى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان كرايه‌ ئامانج

به‌يانى ئه‌مرۆ جارێكى تر له‌ ناوه‌ڕاستى عێراق له‌سه‌ر شه‌قامێكى سه‌ره‌كى به‌ رێگاى بۆمبێكى چێنراو كاروانێكى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان كرايه‌ ئامانج .

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ ڕايگه‌ياند : بۆمبێكى چێنراو به‌ كاروانێكى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى له‌ شارى بابل ته‌قييه‌وه‌ له‌كاتى تێپه‌ربوونيان به‌و شه‌قامه‌ .

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ گوتيشى : ته‌قينه‌وه‌ى بۆمبه‌كه‌ هيچ زيانێكى گيانى نه‌بووه‌ .

 

سه‌رچاوه‌ : شه‌فه‌ق نيوز

 

Back to top button