زاخۆ : چوار گولـلەتۆپى تۆپخانه‌كانى توركيا له سنوورى گوندێكى ناحیيەی باتیفا كه‌وته خواره‌وه
كه‌مێك پێش ئێستا چوار گولـلەتۆپى تۆپخانه‌كانى توركيا له سنوورى ناحیيەی باتیفاى سەر بە قەزای زاخۆ كه‌وته خواره‌وه و تاوەکو ئێستا زيانه‌كان نه‌زانراوه “.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له نزيك ئه‌و شوێنه‌ى توركيا تۆپبارانى كردووه، رايگەیاند: ” كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆكارى بوونى په‌كه‌كه تۆپخانه‌كانى توركيا به‌شێوه‌يه‌كى دڕندانه و بێ گوێدانه بوونى هاوڵاتى سڤيل چوار گووللـهتۆپيان ئاراسته‌ى سنوورى گوندى بانکابنى ناحييه‌ى باتيفا له قه‌زاى زاخۆ كرد و، له نزيك هاووڵاتيان كه‌وته خواره‌وه كه بۆ سه‌يران چووبوونە دەرەوە، “.
ئه‌و سهچاوهيه راشیگەیاند، “بەهۆى ئەو تۆپبارانکردنە چەند خێزانێک ناوچەکەیان جێهێشتووە و ، تاوەکو ئێستا زيانه‌كان نه‌زانراوه كه پێده‌چێت زيانى گيانى نه‌بێت، بەڵام ترس و دڵەراوکێی بۆ خەڵکى ناوچەکە و ئه‌و خێزانانه‌ى كه بۆ سه‌يران چووبوونه ئه‌و سنووره دروستکردووە”.