عه‌مار ئه‌لحه‌کیم پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی ده‌کات
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ٢٠٢١/٣/٢١ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له به‌ڕێز سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌کیم سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ی نیشتمانیی عێراقه‌وه پێگه‌یشت.
به‌ڕێزیان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی تازه‌ی کوردییه‌وه، پیرۆزبایی له سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و هیوای جه‌ژنێکی شاد و سه‌رکه‌وتنی بۆ خۆیان و خه‌ڵکی کوردستان خواست.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاسکردنی به‌ڕێزیان بۆ پیرۆزبایی، هیوای خواست جه‌ژن به خێر و خۆشی بۆ وڵات و هه‌موو لایه‌ک بگه‌ڕێته‌وه.