سلێمانی: بە تۆمەتی دزیکردن لە ماڵان لە یەکەم رۆژی نەورۆز سێ کەس دەستگیر كران
بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لهيهكهم رۆژى جهژنى نهورۆز لەدوو رووداوی جیادا سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ویستبوویان لەماڵان دزی بكەن .
لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی شارى سلێمانی لە پێگهى فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە و دهلێ: “مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوت زانیارییان پێگەیشت كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەنیازن بچنە ناو ماڵێكەوە و دزییان لێبكەن دەستەبەجێ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەڵهاتنیان توانرا لەكەمترین ماوەدا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە بە تۆمەتباران بووە”.
ههر له راگهێێنراوهكهى پۆليسى سلێمانى هاتووه، لە رووداوێكی تردا لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك لەناو ماڵێكدا لەكاتی دزیكردنەكەیدا دەستگیركرا.
ئهوهش روونکراوەتەوە، کە لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، أ، ح) لەدایكبووی 1982، (د، أ، أ) لەدایكبووی 1977 و (أ، ح، ع) لەدایكبوی 1992. كە كوردن و دانیشتووی شاری سلێمانین بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.”