حەشد ی شەعبی، سوپای پاسداران و حزب اللە، سێ كوچكەی برمۆدا
سەنار شێرۆكی
سوپای پاسداران ،ئەو سوپا رێك نەخراوەیە بوو كە لە سەرەتای سەركەوتنی شۆرەشی گەڵانی ئێران سەری هەڵدا ئەو دامەزراوەیە سەرەتا لە لایەم كەسێك بە ناوی دكتۆر مستەفا چەمران بو مە بەستی روبەروو بوونەوەی شۆرەشی كوردو فتوای خومەینی و لە دوای كۆتایی هاتن بە شەری 2500 ساڵە سەری هەڵدا بوو هەرچەند كە لە سەرەتاوە بە شێوەیەكی سەرەتاییی دان بە هەندەك لە مافەكانی كورد دانا بەڵام ئەوە تەنیا تاكتیكە ك بوو بەس.
ئەو سوپایە لە سەرەتای دروست بوونییەوە هێرەشەكی بەربڵاوی بۆ سەر رۆژ هەڵاتی ئێران دەست پێكرد كە ئەو كاتیش بە فتوای راستەوخۆی رێبەری شۆرەشی ئێران كە بە هێرشی سێ مانگە ناسرا بوو زەرەر و زیانەكی زۆر بەرشارە كوردییەكان كەوت تەنانەت لە هەندەك شوێن كوشتاری خەڵكی سڤیلی لێ كەوتەوە و بەو شێوەیەش كۆمەڵك كۆمەڵكوژی ، لەوانەش دەتوانین شەری نەغەد ،و كۆمەڵكوژیی گوندی قارنێ باس بكەین و دواتر ئەو سوپایە بو بە هێزی بێ ركابەر لەئێران و لە درێژەی سیاسەتەكانی خۆی لە پێناو هەناردەكردنی شۆرەشی ئێران بۆ تەواوی جیهان و سەركوتكردنی نارازییانی ناوخۆییی سوودی لێوەرگیرا، ئەو جارە مستەف چەمران كە دەرچووی زانكۆی بیركلی لە ئەمریكا بوو راسپێردرا بۆ ئەوەی لە لوبنان دژ بە ئیسرائیلییەكان سوپایەكی لەو جۆرە دروست بكات ئەوەش سەرەتای دەستپێكی شەرێكی نوێی لوبنان و ئیسرائیل بوو.
بەو جۆرەش حیزباللەی لوبنان دروست بوو. دوا بەدوای هێرشی داعش كە لە ئاكامی ئەو دژایەتی و ململانێیەی كە لە سەردەمی دەستەڵاتی ماڵكی لە گەڵ عەرەبی سونە رویدا وای لە سوننە كان كرد بۆ ئەوەی بە باوەشەكی كراوە پێشوازی لە داعش بكەن. دروست بوونی مەترسی بۆ سەر زۆربەی هەرە زۆری ناوچە شیعەكانیش وایكرد كە،مەرجەعی باڵای شیعە ئایەتوڵا سیستانی لە 13/6/2014 فەتوایەكی بۆ جیهادی كەفائی دەركرد.
دوو جۆر جیهاد هەن كەفائی و عەینی،” كەفائی” واتا بۆ بەشێك لە موسڵمانان و بەپێی پێویست و ئەوەی پێی دەكرێت، “عەینی” ئەوە ئەركە بۆ هەموو تاكێك كە گەیشتبێتە تەمەنی شەرعی و پێویستە بەشداری بكات و هیچ كەسێك نابەخشرێت و مانەوەی لە ماڵ حەرام دەكرێت، فەتواكەی سیستانی كەفائی بوو نەك عەینی، سەرۆك وەزیرانی ئەو كات نوری مالكی لە 18/6/2014 دوو فەرمانی دیوانی بەژمارەكانی (47)و(48) بە دامەزراندنی حەشدی شەعبی و ئیدارەدانی و مەشقپێكردن و تەجهیزكردن و دابەشكردن و مووچەو ئیستحقاقات (شایستەییان) دەركردو بەو فەتوایەی مەرجەع و فەرمانەكانی سەرۆك وەزیران سوپایەكی عەقائدی بەناوی (حەشدی شەعبی)دامەزرا.
بەداخەوەش كە لە كاتی پەسەند كردنی بودجەدا لە ساڵ2017 بە بەرنامەیەكی ئەكرادی ماڵكی بریار لە سەر پەسەند كردنی یاسای بە یاساكردنی حەشدی شەعبی درا و بە یاساییی كرا ئەوەش ئەو مەترسییە گەورەیەیە كە لە سەر كوردستان بە تایبەتی و لە سەر ناوچەكە بە گشتی هەیە چوون دەستەڵاتی پاوانخوازی شیعە لە درێژە پێدان بە سیاسەتی “نەشەرقی و نەغەربی ” و”ما انقلاب خۆد را بە سراسر جهان صادر میكنیم” لە هەوڵی جدی بۆ دروست كردنی هیلالی شیعی لە رێگەی شنگالەوەن بۆ ئەوەی كە لە رێگای سورییاوە بگەنە كەنارەكانی مدیتەرانە و بە وجۆرەش مەترسی بۆ سەر ئیسرائیل دروست بكەن.