سه‌ركرده‌يه‌كى شيعه‌ : خوارووی عێراق زبڵخانەیە،هەولێر و سلێمانیش بوونه‌ته‌ ئەورووپا

سەرکردەیەکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی شیعی، ئاماژەبەوەدەکات کاتێک خەڵکی خوارووی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی دەکەن، دەبینن ئەو دوو پارێزگایە وەکو ئەوروپای لێهاتووە، کەچی پارێزگاکانی خۆیان لە سەردەمی حوکمڕانی سەددام خراپترە، بۆیە دۆخەکەیان پێ قەبوڵ ناکرێت.

 

نەجات حوسێن سەرکردەی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی شیعی، بۆ ده‌نگى ئه‌مريكا گوتى ” خوارووی عێراق زبڵخانەیە، لەکاتێکدا هەولێر و سلێمانی خەریکە دەبن بە ئەورووپا، خەڵکی خوارووی عێراق مافی خۆیانە بپرسن، کە هەردوولا لە حکومەتن، بۆ هەولێر و سلێمانی وایە و ناوچەکانی ئەوانیش لە سەردەمی سەددام خراپترە، ”

ده‌شلێ :”پەرلەمانتارە شیعەکان لەژێر فشاردان، هەڵبژاردنمان لەپێشە، دەبێت شتێک بۆ خۆیان بکەن و خەڵک ڕازی بکەن، ئەگینا وەزعە مەترسیدارە و خەڵک توڕەیە.”

 

 

Back to top button