كه‌شناسی هه‌رێم: شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ى ئەمڕۆ دوو شه‌ممه پێشبینى ده‌كرێ ئاسمانى ناوچه‌كه‌مان بگۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو له‌گه‌ڵ بارینى كه‌مێك نمه باران به تایبه‌ت له ڕۆژئاواى هه‌رێم و ناوچه شاخاویه‌كان.
ڕاشیگه‌یاندووه: ڕۆژى سێ شه‌ممه پێشبینى ده‌كرێ له دواى نیوه‌ڕۆ وه شه‌پۆلێكى باران بارین زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم بگرێته‌وه له ناوچه شاخاویه‌كان بارانى به‌لێزمه و وه له سه‌نته‌ری شاره‌كانیش نمه باران و هه‌ندێ كاتیش بارانى مام ناوه‌ند ده‌بارێ وه هه‌ندێ جار هه‌وره تریشقه‌شى له گه‌ڵ ده‌بێت وه خێرایى با (20-30)كم/س ده‌بێت, هه‌ندێ كاتیش ده‌گاته سه‌رووى 33كم/س.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: ڕۆژى چوار شه‌ممه باران بارین به شێوه‌ی بچڕ بچڕ به‌ردوام ده‌بێت به تایبه‌ت له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵات و باكورى ڕۆژهه‌ڵات وه له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست نمه باران ده‌بارێت وه له شه‌ودا كاریگه‌ریه‌كه‌ى ته‌نها له ناوچه شاخاویه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: ڕۆژى پێنج شه‌ممه كاریگه‌رى باران بارینه‌كه ته‌نها له ناوچه شاخاویه‌كانى باكور ده‌بێت له گه‌ڵ بارینى به‌فرێكى كه‌م له‌و ناوچانه له گه‌ڵ دابه‌زینى كه‌مى پله‌كانى گه‌رما پاشان كۆتایى دێت.