ئیسرائیل دەنگ دەداتەوە

دەنگدەرانی ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە بۆ جاری چوارەم لە ماوەی دوو ساڵدا دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان ، چونکە ئەنجامی لێك نزیک لە هەڵبژاردن و جیاوازی كەمی دەنگی حیزبی ڕێگر بوون لە پێکهێنانی حکومەتێکی سەقامگیر .

ئیسرائیل شاهیدی شەڕی نوێی هەڵبژاردن دەبێت لە ژێر باری تەندروستی و ئابووری لەناکاودا لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمسیۆنی ناوەندی ی هەڵبژاردنەکانيش لە ژێر باری نائاساییدا بودجەی زیادکراوی بە ڕێژەی 30٪ بۆ دەنگدان تەرخان کرد.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنى ئه‌و وڵاته‌ زیاتر لە 15 هەزار وێستگەی دەنگدانی ئامادەکردووە، بە بەراورد بە 11 هەزار بنکە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بۆ دەنگدان ئەنجامدراوە.

Back to top button