پۆليسى هه‌ولێر : دڵنيايى به هاووڵـاتيانى خۆمان ده‌ده‌ين سه‌روو ماڵيان پارێزراوه.
گوتبێژى به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆليسى شارى هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت: تاوه‌كو ئێستا دوێنێ و ئه‌مرۆش كه دووه‌م رۆژى نه‌ورۆزه هيچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازرا و له شارى هه‌ولێر ڕووينه‌داوه و سه‌روو ماڵيان پارێزراوه.
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زيز،گوته‌بێژى پۆليسى هه‌ولێر رايگه‌ياند: هيچ حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو له هه‌ولێر رووينه‌داوه تاكو ئێستا كه دووه‌م رۆژى نه‌ورۆزه، دڵنيايىش به هاووڵـاتيانى خۆمان ده‌ده‌ين سه‌روو ماڵيان پارێزراوه.
گوتيشى : داوا له هاووڵاتيانيش ده‌كه‌ين له‌گه‌ڵمان هاوكاربن و خۆيان ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ى مالى خۆيان بگرن ، ياخود بۆ نموونه له‌گه‌ڕه‌كێك ئه‌گه‌ر چه‌ند مالێك ماون كه‌سێكى بێگانه و شتێكى نامۆيان ديت ئاگادارمان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پۆليس به‌زووترين كات بگاته شوێنه‌كه.