وهزارهتى ئهوقاف : رێكارى ياسايى بهرامبهر ئهو كهسه دهگرينه بهر كه هێرش دهكاته سەر سەڵاحەدینی ئەیوبی
بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی له راگهيێندراوێكدا كه ئهمرۆ دووشهممه بهڵاويكردۆتهوه دهلێ : كەسێك لە پەیامێكی ڤیدیۆیی ھێرشی كردووەتە سەر سەرکردەی مەزنی کوردو ئایینی ئیسلام سەڵاحەدینی ئەیوبی، وێڕای ئیدانەكردنی ئەو كارە لە ھەوڵدان بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی دژی ئەو كەسە.
لە راگەیەندراوهكهدا بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دهشلێ: “کەسێک کە لە دەرەوەی کوردستان نیشتەجێیە، دوور لە بەھای پێکەوەژیان لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی ھێرشی کردووەتە سەر سەرکردەی مەزنی کوردو ئایینی پیرۆزی ئیسلام سەڵاحەدینی ئەیوبی، لەوکاتەوە ئێمە لەگەڵ یەکێتی زانایاني ئایينی ئيسلامی كوردستان و لایەنە پەيوەنديدارە و یاساییەکان لە پەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست”.
دەقی راگەیەندراوەكەى بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی :
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
ھاوڵاتیانی ئازیز
یەکێک لەبنەما سەرەکی و ستراتیژیەکانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئەو پێکەوەژیانە ئایینەیە
کە مێژوویەکی دێرین و درەو شاوەی ھەیەو بەشێکە لە شانازیەکانی سەرجەم خەڵکی کوردستان وەئێمە بەتوندی ئیدانەی ھەرکەس ولایەنێک دەکەین کەبیەوێ بە وشە یان توانج و قسەى نابەجێ یان ھەرشێوەيەك لە شێوەكان ھەستی پێکھاتەیەکی تر بریندار بکات.
رۆژی ١٩ مانگي ئادار کەسێک کە لە دەرەوەی کوردستان نیشتەجێیە دوور لە بەھای پێکەوەژیان لەڕێگەی پەیامێکی ڤیدیۆیی ھێرشی کردۆتە سەر سەرکردەی مەزنی کوردو ئایینی پیرۆزی ئیسلام صلاح الدین ئەیوب لەوکاتەوە ئێمە لەگەڵ یەکێتی زانایانى ئاينى ئيسلامى كوردستان و لایەنە پەيوەنديدارە و یاساییەکان لە پەیوەندیداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی پێویست، بەڵام بەھۆی پشوەکانی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە بۆ دوای پشوو رێکارەکانمان دواخست، لەگەڵ ئەوەش نوێنەری فەرمی زەردەشتیەكان ئیدانەی کارەکەی کردوەو رایگەیاند کە ئەو کەسە پەیوەندی بەوانەوە نیە دژی پێکەوەژیانی ئایینیە، بەڵام لێرەوە رادەگەێنین وێرای بەتوندی ئیدانە کردنی ئەم ھێرشە نارەوایە و بێ بنەمایە، کەسە گەورەکان بەم جۆرە قسانەی کەسانی کەم مەعریفە ناشکێن و بەڵکو زۆر گەورەتردەبن.
بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
22-3-2021