پێشمه‌رگه وه‌ڵامی له جیهان ده‌وێ
كه‌ریم قادر
له ئاستی تاك و نه‌ته‌وه‌دا رۆڵه‌كانی كورد به‌شداریان له‌و په‌ره‌سه‌ندنه شارستیانهدا هه‌بووه، كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستاش هاوشانی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی نییه، كه ره‌نگه خه‌تای خۆشمان وه‌كو كورد له‌وه‌دا هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا به ئاشكرا ده‌یبینین، هێشتا هه‌ندێ له هێزه‌كان به بیانوی سه‌یر و بێبنه‌ما ئه‌و مافه به ره‌وا نابینن.
به‌ڵام ئێستا دوای ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ی پێشمه‌رگه پێشكه‌شی جیهانی كرد بۆ به‌رگریكردن له ئازادی مرۆڤ، دوای ئه‌وه‌ی مسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان به نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان له دیداره‌كانیدا په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه پێشكه‌شی به‌رپرسانی جیهان ده‌كات، ئیدی له‌مه‌ودوا په‌یكه‌ری پێشمه‌رگه وه‌ك هێزی گه‌لێكی بێ ده‌وڵه‌ت و سیمبۆڵی به‌رگریكردن له مرۆڤایه‌تی له نووسینگه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئازاد ده‌بریسكێته‌وه، ئه‌مه‌ش به نۆره‌ی خۆی داوای وه‌ڵام له جیهان ده‌كات نابێ ئیدی ره‌نج و قوربانییه‌كانی كورد بكرێته په‌یژه‌ی باڵابوونی شارستانی خه‌ڵكانی دیكه و كوردیش هه‌ر بێ ماف بمێنێته‌وه.