شاندێك لە بەغدا سەردانی هەولێر دەکات

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ رايگەیاند، بڕیارە بەمنزیكانە شاندێك لە بەغداوە سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات.

حوسێن حەمە كەریم، گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گوتى: “ماوەیەك پێش ئێستا شاندێكی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ھەرێم بە سەرۆكایەتی وەزیری كشتوكاڵ سەردانی بەغدامان كرد، ھەموو ھەوڵەكانمان بۆ رێكخستنەوەی سەربڕخانەكان خستەڕوو، لە ھەرێمی كوردستان 10 سەربڕخانەی مۆڵەت پێدراو ھەیە، بەغدا لە كۆنووسی تایبەت یاداشتیان كردووە”.

گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كوردستان 24 گوتیشی: “بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێكی بەغدا سەردانی ھەرێمی كوردستان بكات، لە نزیكەوە ھەموو پڕۆژەكان بەتایبەتی سەربڕخانەكان ببینن، پەیوەست بەو بابەتە لیژنەیەكی ھاوبەش لە وەزارەتی كشتوكاڵی ھەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق پێكھێنراوە”.

 

 

Back to top button