زیاتر لە 34 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر و پێشبینی دەكرێ له ئەمڕۆوە ھاتنی گەشتیار بەرز ببێتەوە

به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى گه‌شتوگوزارى شارى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات : زیاتر لە 34 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە ھەولێر و پێشبینی دەكرێ له ئەمڕۆوە ھاتنی گەشتیار بەرز ببێتەوە.
نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گەشتوگوزاری ھەولێر رايگەیاند: له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ڕابردوو له رۆژانى پشووى جه‌ژنى نه‌ورۆز ژماره‌ى هاتنى گه‌شتياران زيادى كردووه و تاكو ئێستا 34 هه‌زار گه‌شيار هاتوونه‌ته شارى هه‌ولێر .
نه‌ريمان فازڵ گوتيشى : وه‌كو گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر ئامادەکاریی تەواو مان كردووه له سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتيارى و سه‌يرانگاكان بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و سه‌ردانيكه‌رانى سه‌يرانگاكان .
به‌رپرسى ڕاگه‌ياندنى گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر ده‌شلێت : پێشبینی دەکەین ئەمڕۆ ھاتنی گەشتیار له باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر بەرز ببێتەوە.