له‌كه‌ركووك ئاسایشێكی یه‌كێتی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقیه‌وه ڕفێنرا
ئاسایشێکی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌شارى كه‌ركووك ، له‌لایه‌ن هێزه ته‌تاهییه عێراقیه‌كانه‌وه رفێنرا، گوته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێ: به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین.
هاورێ محه‌مه‌د شایه‌تحالێكی حاڵه‌تی ڕفاندنی ئاسایشێكی یه‌كێتی یشتمانی كوردستان، رايگه‌یاند، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی ئادار، له شاری كه‌ركووك، ئاسایشێكی یه‌كێتی نیشمانی كوردستان، له‌لایه‌ن هێزێكی ته‌ناهی عێراقیه‌وه رفێنرا .
گوتیشی، ئه‌و ئاسایشه سواری ئۆتۆمبیل كراوه و براوه، له‌كاتێكدا هێزی ته‌ناهی بۆ گرتنی كه‌سی داواكراو له هێزی تری ته‌ناهی، ده‌بێ له رێگه‌ی خودی ده‌زگاكه‌یه‌وه بگیرێ.
لاى خۆشيه‌وه عامر نووری گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك، هه‌واڵه‌كه‌ی پشت‌راست كرده‌وه.
له‌باره‌ی چۆنێتی ئه‌و بردنه‌ش كه دووره له شێوازی گرتنی ئه‌ندامی هێزی ته‌ناهی و بۆخۆی رفاندنه، زیاتری نه‌گوت هێنده نه‌بێ كه ئه‌و هێزانه شێوازی خۆیان هه‌یه.
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د دووشیوانی بەرپرسی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، له‌و باره‌يه‌وه رایگه‌یاند، بۆ ئه‌و بابه‌تانه گوته‌بێژی مه‌ڵبه‌ند وه‌ربگرن.
دوای پێوەندیکردن پێوەی، نه‌جات گوته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركووكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، راگه‌یاند، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ین.
س: وشه