ناسرييه‌: هۆزێكى ئه‌و شاره‌ له‌دژى بڕيارى ده‌ستگيركردنى سه‌رۆك هۆزه‌كه‌يان چه‌كيان هه‌ڵگرتووه‌

له‌پارێزگاى ناسرييه‌ى عێراق هۆزێكى به‌ناوبانگى ئه‌و شاره‌ چه‌كيان له‌ دژى حكوومه‌ت هه‌ڵگرتووه‌ و رێگاى ئه‌و شاره‌يان داخستووه‌، دژى بريارێكى حكوومه‌ت كه‌ بۆ ده‌ستگيركردنى سه‌رۆك هۆزه‌كه‌يان داويه‌تى .

په‌يجه به‌ناوبانگه‌كانى شارى ناسرييه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وێنه‌ى خۆپيشاندانى هۆزى خه‌فاجى به‌ڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ستيان به‌ خۆپيشاندان كردووه‌ و چه‌كيان هه‌ڵگرتووه‌ له‌دژى بڕيارى ده‌ستگيركردنى سه‌رۆك هۆزى خه‌فاجى كه‌ هۆزێكى به‌ناوبانگه‌ له‌و شاره‌ .

خۆپيشانده‌ران رێگاى سه‌ره‌كى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان شارى ناسرييه‌ و شه‌تره‌ گرتووه‌ و چه‌كيان هه‌ڵگرتووه‌ داواى ده‌كه‌ن حكومه‌ت له‌ برياره‌كه‌ى پاشگه‌زبێته‌وه‌.

 

Back to top button