په‌یامی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌باره‌ی هه‌ندێ ووته‌ی كه‌سێك بەناوی پیر لوقمان كه سوكایه‌تی به سه‌ركرده‌ی كورد‌و موسڵمانان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی كردوه.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/09/67-1.jpg)
به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو كه‌سێك بەناوی پیر لوقمان كه خۆی به په‌یڕه‌وی ئایینێك له‌قه‌ڵه‌م داوه‌و له‌گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بێ گوێ دانه هیچ بنه‌مایه‌كی پێكه‌وه ژیان و بێ ڕه‌چاوكردنی هه‌ست و سۆزی موسڵمانان سوكایه‌تی به سه‌ركرده‌ی كوردی موسڵمان سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی ده‌كات .
ئێمه له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره ووتانه ده‌كه‌ین كه ده‌بنه مایه‌ی تێكدانی پێكه‌وه ژیانی نێوان ئایینه‌كان و لای خۆمانه‌وه‌ش پشتگیری هه‌موو شێواز‌و رێكارێك ده‌كه‌ین كه ده‌بنه مایه‌ی قوڵ كردنه‌وه‌ی بنه‌ماكانی پێكه‌وه ژیان و یه‌كتر قبوڵكردن ، هه‌میشه وه‌ك ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ هه‌وڵه‌كانمان له‌و پێناوه بوه كه درێژه به‌و مێژووه جوانه‌ی كوردستان بده‌ین له یه‌كتر قبوڵكردن و فره ئایینی و پێكه‌وه ژیانی ئایینه‌كان و پێكهاته‌كان.
هه‌ر لێره‌وه‌ش هه‌ڵوێستی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف و نوێنه‌رایه‌تی ئایینی زه‌رده‌شتیه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی ئه‌و ڕه‌فتارو وتانه‌یان كردوه ، له‌هه‌مان كات داوایان له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كردوه كه ڕێكاری یاسایی بگرێته به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه .
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین كه پێویسته هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و داواكاری گشتی ڕێگربن له هه‌ر هه‌ولێكی له‌و جۆره كه پێشتریش چەند مامۆستایەکی ئاینی ئیھانەی ئاینەکانی تریان کردبوو ، پێش دوو رۆژیش کەباسی جەژنی نەورۆز کرا هەوڵدرا دژایەتی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه ژیان و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكبده‌ن..
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
22 ی ئاداری 2021