سه‌رۆكی هه‌رێم و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له كۆبوونه‌وه‌دان
خواكوڕك
له ئێستادا كۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌ستی پێكرد.
بڕیاره هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌مه 18/2/2017 سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ل هه‌ریه‌كه له سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و ژمارەیەكی تری بەرپرسانی باڵای وڵاتان و جیهان كۆدەبێتەوە.
په‌نجا وسێیه‌مین کۆنگرە ئاسایشی میونشن له 17ـی ئه‌م مانگه ده‌ستی پێكرد و بۆماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یاوه‌ری شانێك كه پێكهاتووه له محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌یه.