کەشناسی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له دهۆكیش ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، هه‌ندێك جاریش له پارێزگاكه لێزمه‌باران ده‌بارێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك نمه‌باران هه‌یه.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی پێنجشه‌ممه 25/3/2021، له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك نمه‌باران هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینى نمه‌بارانى پچڕپچڕ، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.