سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سێنات كۆبووه‌وه‌

خواكوڕك

مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مریكی له‌ هه‌ر دوو پارتی كۆماری و دیموكرات له‌ شاری میونشن كۆبوونه‌وه‌.

له‌ ئێستاشدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئەنتۆنیۆ گۆتەرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

بڕیاره‌ هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 18/2/2017 سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ل هه‌ریه‌كه‌ له‌ سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و ژمارەیەكی تری بەرپرسانی باڵای وڵاتان و جیهان كۆدەبێتەوە.

په‌نجا وسێیه‌مین کۆنگرە ئاسایشی میونشن له‌ 17ـی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستی پێكرد و بۆماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌یاوه‌ری شانێك كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و فه‌ریقی یه‌که‌م عومه‌ر عوسمان ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و دکتۆر فواد حوسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نوه‌ر حاجی عوسمان بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌شداری كۆنفرانسه‌كه‌یه‌.

Back to top button