“ئێران”سازش دەكات

سەرەڕای قسەکانی پێشووی ئێران، کە پێویستە قەرەبووی ئەو چەند ساڵەی ئابلۆقە بکرێتەوە کە لە ساڵی 2018ەوە بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێندراوە، بەڵام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە کە سەرەڕای سێ ساڵ ئابلۆقەکە دەگەڕێتەوە بۆ ڕێکەوتننامەکانی ئەتۆمی،بەبێ ئەوەی پرسی قەرەبووکردنەوە بەرزبکاتەوە.

لە کۆبونەوەیەکی وەزاریدا کە ڕۆژی چوارشەممە ئەنجامیدا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران گوتی: ” ئەگەر وڵاتانی 5 + 1 پابەندی پابەندیەکانیان بن، دەگەڕینەوە بۆ هەموو پابەنديیەکانی پێشوومان بە پێی ئەو ڕێککەوتنە. ”

هەروەها تەئکیدیشیکردەوە:” کە حکومەتەکەی خولەکێک لەدەست نادات بۆ لابردن بەرزکردنەوەی سزاکان.

 

سه‌رچاوه‌: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button