27 تیرۆریستى داعش لە چیای قەرەچووغ کوژران
گوته‌بێژی سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئاشكراى كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و وڵاتانی هاوپه‌یمانی دژ به داعش له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا 312 جار ، زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ و مه‌خموور بۆردوومان كردووه و 27 تيرۆرستى داعش كوژراون.
زنجيرهچیای قه‌ره‌چووغ ده‌كه‌وێته باشووری خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا و له سنووری قه‌زای مه‌خمووره و درێژی ئه‌و زنجیره‌یه 40 كیلۆمه‌تره و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌ی تێدایه به‌هۆى سه‌ختى ناوچه‌كه زۆر به‌ئه‌سته‌م ده‌توانرێت ناوچه‌كه كۆنترۆل بكرێت.
ليوا یه‌حیا ره‌سووڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌لايه‌تى تويته‌ر رايگه‌ياند، له سنووری گوێڕ و مه‌خموور و زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و حه‌شارگه‌كانی داعش ده‌ستپێكردووه .
گوته‌بێژی سه‌ربازی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌شلێ:” له‌و ئۆپهراسيۆنهدا توانراوه ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌شكه‌وت و تونێله‌كانی داعش له ناوچه‌كه خاپوور بكرێن كه ژماره‌يان 120 ئه‌شكه‌وت بوو ، به‌سه‌ر ئه‌و تيرۆرستانهى داعش رووخێنراوون، كه خۆیان تێیاندا حه‌شار داوه.
هه‌روه‌ها ده‌شلێ ، ئۆپراسیۆنه‌كه 14 رۆژ به‌رده‌وام بوو، له ئاكامیشدا 27 چه‌كداری داعش كوژراون.