مەسرور بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات سەرەخۆشی لە حاکمی دوبەی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ حەمدان بن راشد، وەزیری دارایی ئیمارات و برا و جێگری حاکمی دوبەی، شێخ محەمەد بن راشد،دەگەیەنێتە بنەماڵەی شاهانەى ئه‌و وڵاته‌.

مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە تویتێکدا کە لە هەژماری تايبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵامه‌تى تويته‌ر بڵاویکردووەتەوە، نوسيوويه‌تى: ”لە ناخەوە بە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ حەمدان بن راشد ئەلمەکتوم خەمبارم”.

سەرۆکی حکومەتى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها رایگەیاندووە: ”هاوخەمیی قوڵی خۆم دەگەیەنمە بنەماڵەی شاهانە، حکومەت و خەڵکی ئیمارات. خۆ تەرخانکردنی کۆچکردوو بۆ خزمەتی وڵاتەکەی بە زیندووی دەمێنێتەوە”.

 

Back to top button