میدیاكانی عێراق: گه‌نده‌ڵی له‌ كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ زیانی زیاتر له‌ 500 ملیار دۆلاری له‌ عێراقیه‌كانداوه‌

 

 

 

له‌ چه‌ند ساڵی رابردوو حكومه‌تی عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای بیانی كردووه‌ بۆ ده‌رهێنان و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كانزاكانی دیكه‌ی ژێر زه‌وی به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت ئاماده‌ی خستنه‌ رووی زانیاریه‌كان له‌ باره‌ی گرێبه‌سته‌كانه‌وه‌ نه‌خستۆته‌ روو زانیاریه‌كانیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ بڕێكی زۆری پاره‌ی نه‌وتی عێراق له‌ رێگای ئه‌و گرێبه‌ستانه‌وه‌ به‌ هه‌ده‌ر ده‌درێت.

 

به‌ گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی عێراق له‌ ئێستادا عێراق خاوەنی 73 كێڵگەی نەوت و گازە، دابەشكراوەتە سەر 5 كۆمپانیای حكومی و ھەندیك لە كۆمپانیاكان سەرەڕای بەردەوامی كارەكانیان لەو كێڵگانەی كە كاری تێدا دەكەن، ھیچ بڕە پارەیەكیان رادەستی حكومه‌ت نەكردووە .

 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ جگه‌ له‌  خواردنی پاره‌ی عێراق به‌ ئاشكرا له‌ لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی حزبی وكه‌سی تا یبه‌ت به‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی دیكه‌ی وه‌همی هه‌ن كه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كراوه‌ ناوه‌كانیان بە شێوەیەكی فەرمی لە عێراق تۆمارنەكراوە.

 

هه‌روه‌ها میدیاكان ئاماژه‌ یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ لە نێوان ساڵەكانی 2004 ـەوە بۆ 2020 لە كۆی ھەزار و 200 ملیار دۆلاری كۆی بودجە،قەبارەی ئەو بەھەدەردان و گەندەڵییە لە بودجەكانی عێراقدا لەو ماوەیە كراوە، 450 بۆ 500 ملیار دۆلارە.

 

 

Back to top button