داعش هێرشی کردە سەرخورماتوو ژمارەیەک سەربازی عێراق بوونە قوربانی

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هێرشی کردە سەر هێزە عێراقیەکان کەمێک لەمەوبەر جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر  هێزە ئەمنیەکانی لە خورماتوو.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک له‌ گوندی بیر ئەحمەد سه‌ر به‌ شارۆچکەی خورماتوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردۆته‌سه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌كان كوژراو بریندارێ لێكه‌وته‌وه‌.

سەرچاوەیەکش لە نەخۆشخانەی خورماتوو ئاشکرای کردووە بە هۆی هێرشەکە سه‌ربازێكی عێراقی كوژراو دووی دیكه‌ش برینداربوو.

Back to top button