كەی بودجە دەنگی لەسەر دەدرێت؟
یاسادانەرانی کوتلە سیاسییە جیاجیاکان دەڵێن لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەدا تێپەڕاندنی بودجە زەحمەتە و گوتیان جیاوازی لەگەڵ کورد ماوەتەوە، بە تایبەت لەسەر ماددەی 11ی نێو پرۆژه‌ياساى بودجەى گشتى عێراق ى فيدڕاڵ.
محەممەد ئیبراهیم ئەندامی لیژنەی دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگەیاند ” ڕەنگە بودجەی گشتى 2021 ى عێراق ڕۆژی شەممە تێنەپەڕێت ، بەتایبەتی کە هەندێک کێشە لەگەڵ کورد ماون لەسەر ئەو دەقانەی کە پەیوەندی بە ڕێککەوتنی نەوتەوە هەیە ” .
له‌لايه‌كى تر ئەندامی هاوپەیمانی قەرار مزه‌فه‌ر مه‌عه‌ن دەڵێت ” تائێستا دانوستان لەنێوان حکومەتەکانی ناوەند و هەرێم بەردەوامە بۆ ئەوەی ئەو خاڵانەی ناکۆکی لەسەر بودجە هەیە چارەسەر بکرێت ، چونکە پێناچێت تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بودجە تێپەڕێت.”
سه‌رچاوه : ئه‌لمه‌علومه