گروپى رەبعەڵڵا بەچەکەوە لە شەقامەکانی بەغدا هەڕەشە لە لايهنه سياسييهكانى عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن
گروپی رەبعەڵڵا لە شەقامەکانی بەغداى پايتهختى عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ، بە جلی سەربازی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی كه بێ تابلۆ بوون بە شەقامەکانی بەغدا سووڕانەوەو، دواتر گرووپەکە بەیاننامەیەکیان بهڵاوكردهوه تێدا هەڕەشە لە لایەنە سیاسييەکان دەکەن و داوا دەکەن پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە نەدرێت.
گروپى رەبعەڵلا لە سهرهتاى بەیاننامەکەدا: “پەیامێکی هەڕەشەئامێزیان ئاراستەی ئەمریکا و بەکرێگیراوەکانیان کرد وهكو خۆيان دهيلێن”.
ئهو گروپه ههروهها لە بەیاننامەکەدا دەڵێت: “دەستی ئەو ئەندامانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەگوشین، کە داوای دابەزینی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی دەکەن و دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان بۆ سەرخستنی هەژاران و بەشخوراوان، کە زۆرینەی رۆڵەکانی گەلەمان پێکدەهێنن”.
هەر له راگەیێندراوەکەدا چهكدارانى رهبعهڵلا هۆشداری دەدەنە هەندێک لایەنی سیاسی و، گوتيان : بە ئەنقەست لايهنه سياسييهكان بودجە دوادەخەن و پەسندکردنی پەکدەخەن لە پێناو بەرژەوەندی تایبەت، هۆشداریان داوە لە پێدانی بەشە بودجە بە هەرێمی کوردستان.
گروپی رەبعەڵڵا دهشلێن:” لەسەر هەموو لایەنە سیاسییەکانی نێو حکومەت پێویستە، ئەوە بزانن کە ئەوان بێدەنگیان درێژه ناکێشت، ئەگەرداواکارییەکانی گەلی عێراق بەتایبەتی پارێزگاکانی باشوور جێبەجێ نەکرێت لە پرۆژەیاسای بودجەدا.