قايمهقاميهتى چه‌مچه‌ماڵ هۆشدارى ده‌دات له دروست بوونى گروپى چهتهورێگر له سنووره‌كه‌يان
قایمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا هۆشداریی ده‌داته کڕیارانی ئاسن و فافۆن و مس و دەڵێت، ئاگاداریان دەکەينەوە کە لە سنووری قەزاکەیان ماوەیەکە بە بیانووی ئاسن و فافۆن لە گوندەکانەوە تەلەفۆن دەکرێت بۆ کڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەکەش لەلایەن کەسانی “چەتە و رێگرەوە” هەوڵی لێسەندنی پارە و ئۆتۆمبێلی کڕیارەکە دەدرێت به‌ناوى فرۆشيارهوه .
قايمهقاميهتى چه‌مچه‌ماڵ ده‌لێ : گروپێك له سنووره‌كه‌مان په‌يدابووه له دوو حه‌فته‌ى ڕابردوو به‌ناوى كرين و فرۆشتنى ئاسن و فافۆن پاره و ئۆتۆمبێل له خه‌ڵكى ده‌سێنن .
قايمهقامى چه‌مچه‌ماڵ ده‌شلێ :” له دوو حه‌فته‌ى ڕابردوو دوو حاڵه‌تى له‌و شێوهيهمان هه‌بووه يه‌كيان له نێوان سه‌نگاو و ئيداره‌ى گه‌رميان بووه ، دووه‌ميش له نێوان ناحيهى قادركه‌ره‌م و له‌يلان بووه كه دووره ده‌ستن ته‌له‌فۆن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ئاسن و مس و فافۆن ده‌كرن ، ته‌له‌فۆنيان بۆ ده‌كه‌ن و پێيان ده‌لێن ئاسن و فافۆنمان كۆكردۆته‌وه به‌شى ئه‌وه‌نده پاره‌يه دواى گه‌يشتنى ئه‌و كريارانه پارهكهيان لێده‌سێنن
لە راگەیێندراوێكدا قایمقامیەتی چەمچەماڵ داوا لە دانیشتووانی سنوورەکە ده‌كات، لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا لە سنووری هەر ناحیەیەک بوون پەیوەندی بە هێزەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بکرێت، یاخود دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بکەن.