عێراق.. یەکەم کاروانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا گەیشتە بەغدا
به‌يانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه یەکەم کاروانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا گەیشتە بەغدا و به‌شى هه‌رێمى كوردستانيشى تێدايه.
سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە كاتى گه‌يشتنى كاروانى ڤاكسينى ئه‌سترازينيكا بۆ عێراق رايگه‌ياند،” ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه لە میانی گرێبەستی لەگەڵ دامەزراوەی کۆفاکس یەکەم کاروانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
گوتيشى : “كۆى گشتى ڤاكسينه‌كه زیاتره لە 335 هەزار ڤاکسین و، لەو ژمارەیەش بەشی هەرێمی کوردستانيش دەدرێت.